Hasan Darzi
Traditional kurdish music
CD 5 - Veten
Download mp3

له ڕۆژ هه‌ڵاتی کوردوستان، له شاری بۆکان، له ساڵی 1957 چاوم به ژین پشکوت. ناوی باوکم، سه‌لیم بووه، ل هۆزی فه‌یزوڵڵابه‌گی. به هۆی کۆچی دوایی باوکم له ته‌مه‌نی گه‌نجی دا، من نه‌م دیوه. دایکم نێوی ڕه‌زیه بووه. دو برا و دو خوشکم هه‌یه که له خۆم گه‌وره ترن.
هه‌ر له منداڵی‌مه‌وه خولیای گۆرانی گوتن و فێربوونی موسیقا بووم. گوێم به ده‌نگی مامۆستای هه‌میشه زیندوو، حه‌سه‌ن زیره‌کی نه‌مر و … و فۆلکلۆری پڕ له حه‌ز و تاسه و خۆشه‌ویستی ناوچه‌ی فه‌یزوڵڵابه‌گی بۆکان کراوه‌ته‌وه. برای گه‌وره‌م، محمد، که خاوه‌نی ده‌نگیکی به سۆز بوو، کاریگه‌ریه‌کی یه‌کجار زۆری له سه‌ر من هه بوو و هانده‌رو سه‌رچاوه‌ی حه‌ز و خۆشه‌ویستی من بوو بۆ دونیای گۆرانی. ده‌توانم بڵێم ئه‌و هه‌وه‌ڵین مامۆستای من بووه که به داخه‌وه بۆ خۆی درێژه‌ی به‌م رێبازه نه‌داوه.
ژاندنی ئامێره‌ی که‌مان، لای مامۆستایانی به‌ڕێزم کاک ئه‌میر مینایی و کاک ره‌شید فه‌یز نیژاد فێر بووم. له ساڵی 1976 بۆ ماوه‌ی بیست ساڵ مامۆستای قوتابخانه بووم. له 1986 تا 1991 چوار به‌رهه‌می هونه‌ری‌م پێشکه‌شی کوردوستانی ئازیز کردوه.
له ساڵی 1991 به‌هۆی ده‌ست به‌سه‌ری و نه‌بوونی ئازادی له لایان رژێمی کۆنه‌په‌رستی ئێران، مه‌جالی گۆرانی‌م لێ وه‌رگیرا و واته له کاری مامۆستاییش لا بردرام. تا راده‌یه‌ک که ژیانم که‌وته مه‌ترسی و ئێستا دوور له نیشتیمانی ئازیز له بریتانیا ده‌ژیم.
سه‌ر جه‌می ئاڵبۆمه‌کانی من پێنج دانه‌ن و به‌م زوانه شه‌شومین ئاڵبۆم ئاراسته‌ی لایانگرانی هونه‌ر و موسیقای ڕه‌سه‌نی کوردی ده‌که‌م.
چاوه‌ڕوانی هه‌ر چه‌شنه ره‌خنه و پێشنیارێکم!
About me
My father died when I was a small child, and I can’t remember him at all. I have been interested in music and singing since childhood.
Kurdistan has a rich musical heritage and culture, as well as folklore. Hessan Zirak, a legendary figure in Kurdish music also from Bokan, influenced me greatly and encouraged me to work hard. Mohammed, my elder brother, with his fine voice, inspired me a great deal.
I was first taught violin by Amir Minaee and Rshid Faiznejad. I was a teacher between 1979 and 1999. In 1991 the Iranian regime forced me to stop singing for the people of Kurdistan. Later I fled the country and arrived in the United Kingdom in 2004, where I live now. I have released five Kurdish albums and the sixth one will come soon.
